ئه‌مریكا ژماره‌ى چه‌كداره‌كانى داعش له‌سوریاو عیراق ئاشكراده‌كات

عێراق
15:03 - 2025-06-11

مایکل کوریلا فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتكۆم) ئاشكرایكرد، ژمارەی ئەو چەکدارانەی داعش کە هێشتا لەعێراق‌و سوریا چالاکن بەنزیکەی دوو هەزار کەس مەزەندە دەکرێت.
كوریلا ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، "هەڕەشەی داعش بەتەواوی کۆتایی نەهاتوە، سەرەڕای ئەو هێرشانەی دەکرێتەسەر چەکدارانی ڕێکخراوەکە، بەوپێیەی هێشتا شانە چالاکەکان لەناوچە جیاجیاکانی عێراق‌و سوریا ماون، هێزە ئەمنییەکانی عێراق هەوڵدەدەن بەدواداچون بۆ ئەو شانە نوستوانە بکەن".
ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه‌، "ئێستا نزیکەی هەشت هەزار چەکداری داعش لەزیندانەکاندا ڕاگیراون کە لەلایەن هاوبەشە کوردەکانمانەوە لەسوریا بەڕێوەدەبرێن، هەروەها دامەزراوەکان توانایان سنوردارەو ڕوبەڕوی ئاستەنگە ئەمنییەکان دەبنەوە".
پێشتریش فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا هۆشداریدابوو لەوەی، هێشتنەوەی چەکدارانی داعش لەزیندانەکاندا بەبێئەوەی چارەیەکی یەکجاریی بکرێن، چ لەڕێگەی دادگاییکردن، چ لەڕێگەی چاکسازی، یان گەڕاندنەوەیان بۆ وڵاتەکانیان، ئەوە مەترسیی سەرهەڵدانەوەیان دەبێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP