وەفدی هاوبەشی لایەنە کوردییەکانی رۆژئاوای کوردستان، بۆ دانوستان لەگەڵ حکومەتی راگوزەری سووریا پێکهێنرا و بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا دەستبەکارەکانی بکات و سەردانی دیمەشق بکات.
وەفدەکە بە ئامادەبوونی مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات، کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا.
بەگوێرەی راگەیەندراوی هاوبەشی وەفدەکە، پاڵپشت بە بڕیاری کۆنفرانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد لە رۆژئاوای کوردستان، کە بە بەشداریی لایەنە کوردییەکان، کە لە 26ـی نیسانی رابردوو بەڕێوەچوو، وەفدی لایەنە کوردییەکان بۆ دانوستان لەگەڵ دیمەشق پێکهێندرا.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، هەریەک لە پەروین یوسف و محەمەد ئیسماعیل بە هاوسەرۆکی وەفدەکە دەستنیشانکران.
پەپێی زانیارییەکان بڕیارە دوای کۆتاییهاتنی جەژنی قوربان، وەفدی لایەنە کوردییەکان سەردانی دیمەشق بکات و لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی راگوزەری سووریا کۆببێتەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP