بەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە لە دڵەوە پیرۆزبایی گەرم لە موسڵمانانی کوردستان، عیراق و جیهان دەکەم و هیوای جەژنێکی پڕ کامەرانییان بۆ دەخوازم.
نیگەرانم لەوەی مووچەخۆران بەبێ وەرگرتنی مووچەکانیان پێدەنێنە ئەم جەژنەوە، ئەوە غەدرێکی گەورەیە کە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەو مافە سەرەتاییەیان بێبەش بکرێن.
دڵنیابن دوای جەژن هەوڵەکانمان چڕتردەکەینەوە تاوەکو تەواوی بەربەستەکان لابدەین و بەهەر رێگەیەک بێت دەرچەیەک بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتە گەورەیە بدۆزینەوە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
-------------------------------------------------------------------------------------
هەڤاڵ ڕفعەت عەبدوڵا؛ پیرۆزبایی جەژنی قوربان لەموسڵمانانی کوردستان دەکات
هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆز، بەگەرمی لەتێکڕای موسڵمانانی کوردستان بەتایبەتی و عێراق و جیهان بەگشتی پیرۆز دەکەم.
لەخوای گەورە داواکارم، ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێروخۆشی لەتەواوی کوردستانداو چارەسەرکردنی سەرجەم کێشەو ئاستەنگەکان و مایەی تەبایی زیاتری نێوان لایەنە سیاسیەکان و بوژانەوەو پێشکەوتنی وڵاتەکەمان بێت.
کوردستان ئاوەدان و سەرفرازبێت، حەج و پەرستشی حاجیان، قبوڵ بێت و بەسەلامەتی بگەڕێنەوە، ئێوەش هەمیشە لەجەژن و شادیدابن.
-------------------------------------------------------------------------------------
بە بۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە گەرمترین پیرۆزبایی لە موسڵمانانی كوردستان و عیراق دەكەین
هیوادارین ئەم بۆنە پیرۆزە ببێتە مایەی پتەوكردنی گیانی برایەتی لە پێناوی ئاشتی و خێر و خۆشی بۆ هەموان ، گەلەكەمان گشت بۆنە و سروتە ئایینیەكانیان بە ئازادی و بەختەوەری بەسەر بەرن
دووبارە جەژنتان پیرۆز بێت
مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
---------------------------------------------------------------------------------------------------------
پەیامی پیرۆزبایی ئاسۆ مامەند بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆز
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆز، جوانترین پیرۆزبایی لە موسڵمانانی جیهان بە گشتی، و موسڵمانانی عیراق و كوردستان، و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان بە تایبەت دەكەم، بە هیوام ئەم بۆنە ئاینییە پیرۆزە ببێتە فاکتەری سەقامگیری و بەدیهێنانی خێر و خۆشی بۆ میللەتەکەمان.
لەم بۆنە پیرۆزەدا جارێکی دیکە جەخت لەسەر قوڵکردنەوەی زیاتری پێکەوەژیانی نێوان پێکهاتەکان، و درێژەدان بە سیاسەتی چەپکە گوڵەکەی سەرۆک مام جەلال دەکەینەوە.
هاوکات ئەوەی کە جێگەی خۆشحاڵی پێکهاتەکانیشە ئەوەیە کە ئیدارەی خۆجێی کەرکوک توانیوێتی؛ بەبێ جیاوازیی خزمەتیان بکات، و کۆتایی بە سیاسەتی جیاکاری و پەراوێزخستن بهێنێت، ئەمەش ژینگەیەکی لەباری کەرکوکییانەی هێناوەتە کایەوە کە هەموو پێکهاتەکان ئەو شعورەیان لە لا درووست ببێت کە ئەم ئیدارەیە هی خۆیانە.
دووبارە جەژنی قوربانتان پیرۆزبێت، و بە هیوام لە کەشێکی ئارامدا ئەم بۆنە ئاینییە بەرێبکەن.
ئاسۆ مامەند
سەرپەرشتیاری کەرکوک-سەڵاحەدینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
----------------------------------------------------------------------
پەیامی پیرۆزبایی جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە
بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆز، گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان بە گشتیی دەکەم، هەروەها پیرۆزبایی لە خانەوادە و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و گشت پێشمەرگە قارەمانەکانی سەنگەری پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان دەکەم.
لەم جەژنە پیرۆزەدا، جەخت لە بنەماکانی ئاشتیی و پێکەوەژیانی نێوان گشت پێکهاتەکان دەکەینەوە، گرنگە یەکڕیزی و یەکدەنگی نێوان لایەنە سیاسییەکان بکەین بە خاڵی بەهێزبوونمان بۆ بەدەستهێنانی مافە دەستوورییەکان لەگەڵ حکوومەتی بەغدا و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ووڵاتانی دراوسێ و جیهان، لەپێناو بەدەستهێنانی ژیانێکی شایستە بۆ گەلەکەمان و پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی بۆ ناوچەکەمان.
جەژنتان پیرۆز بێت، کوردستانیش هەر ئاوەدان و دوور بێت لە هەموو پێشهاتێکی نەخوازراو.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
٢٠٢٥/٦/٥
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP