به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتوچۆی عێراق ڕایگه‌یاند، پرۆژه‌ی كامێرای خێرایی له‌سه‌ر ڕێگاكانی ده‌ره‌وه كه‌وتۆته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و زۆرترین خێرایی رێگه‌پێدراویش بۆ ئۆتۆمبێل 120 كیلۆمه‌تره له‌سەعاتێکدا.
عه‌قید حه‌یده‌ر شاكر محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی ڕاگه‌یاندن له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتوچۆ ڕایگه‌یاند، "كامێرای خێرایی له‌سه‌ر ڕێگاكانی ده‌ره‌وه چوه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه"، داوا له "به‌كارهێنه‌رانی ڕێگاوبانه‌كان ده‌كات پابه‌ندبن به خێراییه دیاریكراوه‌كانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رپێچی هاتوچۆ نه‌كه‌ن و دوربن له ڕوداوه‌كان".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئامانجی كامێرا‌كان كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ڕوداوه‌كانی هاتوچۆیه به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر ڕێگاوبانه‌كان به‌هۆی كاریگه‌رییه به‌رچاوه‌كانیان له‌سه‌ر ژیانی هاوڵاتیان، له‌سه‌ر ڕێگای خێراكانیش، هێمای ئاماژه‌ده‌ر هه‌یه كه سنوری خێرایی نێوان ڕێگایه‌ك و ڕێگایه‌كی دیكه دیاری ده‌كات، به‌ڵام به‌گشتی له‌سه‌ر ڕێگای نێوده‌وڵه‌تی، لای چه‌پ 120 و ناوه‌ڕاست 100 كیلۆمه‌تر له‌سەعاتێکدا و له به‌شی راستیش 80 كیلۆمه‌تر له‌سەعاتێکدا دیاریكراوه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP