لە بەیروت کتێبێکی نوێ چاپکراوە سەبارەت بە بزوتنەوەی نەتەوەیی کۆمەڵایەتی بە ناونیشانی "زوبعە و برج"(کەلوو و گێژەڵوکە) :
چەند پەڕەیەک دەربارەی بزوتنەوەی نەتەوەیی کۆمەڵایەتی - لە نوسینی خەلیل فەزڵ عوسمان و لە بڵاوکراوەی خانەی فوڕات لە بەیروت .
کتێبەکە لە بارەی هەستانەوە و داکشانەوەی هزری نەتەوەیی سوری و کتێبەکە چەند ڕاستی و زانیاریەک دەخاتەڕوو کە بوونیان نەبووە لە ئەدەبیاتی تایبەت بە بواری توێژینەوەی مێژوویی نەتەوەیی کۆمەڵایەتی ئەوەش لە ڕێگای تیشک خستنەسەر ژیاننامەی کەسەیاتیەکانی کەلووی بەراجنەکان "بەراجنە - هۆزێکی سوری، کە چەند ڕێچکەیەکی حزبییان لە ڕیزەکانی بزوتنەوەکە گرتووەتەبەر یاخود ڕاستەوخۆ بەرکەوتنیان هەبووە لەگەڵ ڕێبازەکەدا یاخود لەگەڵ هەوڵەکان و داڕشتنەکانی فروانخوازی فەڕەنسی هاوکاربوونە لە دەسەڵاتی لوبنانی و لێدان لە بزوتنەوەکە و سەرکوتکردنی .
پێشەکی کتێبەکە :
لەم کتێبەدا باسێکی تێر و تەسەل هەیە دەربارەی ڕێبازەکە " نەتەوەییە کۆمەڵایەتییەکان لە کەلووی بەراجنەکان ، و بەشەکانی ئەم بەندە وێستگە سەرەکییەکان ئەم ڕێبازە لەخۆدەگرێت لە کاتی دامەزراندنی حزبی نەتەوەیی کۆمەڵایەتی تا سەردەمی ئێستامان . و لە کاتی توێژینەوەی کرداریم دەربارەی ئەم کتێبە زۆر سودم لێ وەرگرت و خستمەپاڵ ئەو کتێبانەی باس لە حزبەکە دەکەن ، یان ئەو یادەوەرییانەی سەرکردەکانی نووسیویانەتەوە ، سەبارەت بە بابەتە پەیوەندیدارەکان ، هەروەها مەبەستم بوو کە ڕووداوەکان و وپووختەیەک لە ڕێبازی خەباتگێڕی نەتەوەییە کۆمەڵایەتیە سوریەکان بنوسمەوە کە سەر بە بەراجنەکانن کە بیرەوەری چەند کەسێکی دانیشتووی ناوچەکە هەڵیانگرتووە و بەشداریان کردووە لەو ڕووداو و وێستگانەی کە کتێبەکە باسی لێوە دەکات یاخود ئەوەی ئەوان لە ڕابردوودا گەواهیدەری بوونە ، هەڵدانەوەی چاڵی بیرەوەرییەکان خواستی من بووە بە هۆی بەردەست نەبوونی ئەو ئەرشیفانەی سود دەگەیەنن . هاوشامئ جۆراوجۆربوونی ئەو سەرچاوانەی کە سودی بنەماییم لێ وەرگرتوون ، چونکە بووە هۆی ئەوەی چەندین زانیاری گرنگ بە دەستبهێنم هەر ئەوەش وای کرد بوارم بۆ بڕەخسێت لە ڕاستگۆیی سەرچاوەکان بکۆڵمەوە هاوشانی ئەو ڕووداوانەی لە کتێبەکە باسکراون ، جودا لەوەش ، هەڵدانەوەی بیرەوەریەکان لە دوای ساتی ڕزگاربوونی منەوە هەڵقوڵاوە ، و ئەگەر بە دەربرڕینێکی جیاواز لێکی بدەینەوە دەتوانین بڵێین : تۆمارکردنی ئەوە ڕووداوانەی بیرەوەرییەکان پاراستوویانە و شەپۆلی لەبیرچوونەوە نزیکە لە پەلاماردانیان و دەکرێت بیانشێوێنێت ئەوە ئەگەر پەرش و بڵاویان نەکاتەوە ، لەبەر ئەوەش تۆمارکردن و نووسینەوە دەبێتە کۆگای بیرەوەرییەکان و لە نێوانماندا بە زیندوویی دەمێنێتەوە ، و ڕووحیانەتی سڕینەوە دوردەخاتەوە و دوای لەناوچوونی هەڵگری ئەم کۆگایە ، و بیرەوەری لە ناخ هەڵگیراو هیچ شتێک دەری ناخات جگە لە وشە ، چونکە لە وشەدا نهێنیەک لە نهێنییەکانی نەمری هەیە . " وشەکە لە دەستپێکدا بوو و وشەکە لای خودا بوو ، و وشەی خودا بوو .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP