بارسێلۆنا ئامانجى یەکەمى لە مێرکاتۆ
دیاریکرد
هانسى فلیکى ئەڵمانى و راهێنەرى یانەى
بارسیلۆناى ئیسپانى دەیەوێت پێگەى تیپەکەى لە ئەوروپا بەهێزبکات و هەر بۆیە لە
ئێستاوە پلان دادەنێت لە پێناو ئەوەى لە مێرکاتۆ یاریزانێکى کاریگەر بگەازێتەوە بۆ
ریزەکانى .
بەپێى سەرچاوە هەواڵییەکان ، هانسى
فلیک سەرسامە بەتواناکانى دیگۆ کۆستاى گۆڵپارێزى پورتوگالى و داوای لە ئیدارەى
یانەکە کردوە بەهەر نرخێک بێت لە مێرکاتۆدا پەلکێشى ریزی یانەکەى بکەن ،
دیگۆ کۆستاى یاریزانى یانەى پۆرتۆ لە
ئێستادا بەهاى لە بازارى گواستنەوەى یاریزانان 75 ملیۆن یۆرۆیە .
بارسێلۆنا بە دوای جێگرەوەى تیرشتیگن
دەگەرێت هەر چەندە لە ئێستادا پێکانى هەیە بەڵام تەمەنى 33 ساڵە هەربۆیە ئیدارەى
یانەکە بە دوای گۆڵپارێزێکى لاودا دەگەڕێن و باشترین بژاردەش دیگۆ کۆستایە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP