هاوكات لەگەل یادی دامەزراندنی ( ی ن ك) داهەموهەواداران ولایەنگرانی بەجۆش وخرۆشیكی زۆرەوە پیشوازی لەوبۆنە یەدەكەن چ لەناوەو چلەدەورەوەی ولات .
چونكە هەمومان شاهیدی ئەوراستیەیەن كە(50) سالە بیوچان خەبات دەكات وبوساتیكیش ماندونەبوەو نابیت لەسەرتادابن بەردوچیاسەخنەكان كۆشكو تەلاری بوەو ئیستاش پیشمەرگەیەكی سەرۆك كۆماری ولاتە .
لەكاتیكدایادی چەپكە گولەكەدەكەینەوە یادی(50) سال خەباتی پرلەسەروەری یادی ئەوحزبەی كەهەلگری دروشمی(مافی چارەی خۆنوسین،ماقی مرۆڤ،ئاشتی)بوەو هەرلەسەرەتای دامەزراندنییەوە لەپیناوئاشتی ویەكسانیداخەباتی كردوەو هەرگیزبۆجاریك ئاشتی رەت نەكردۆتەوەرەتیشی ناكاتەوە لەسەرەتای دروستبونیەوە تاكوئەمرۆش سەدان شەهیدوبرینداری داوە لەناوئەم سەدان شەهیدوبریندارەشدا دەیان كەلە ژن بونی هەیە كەنابیت رۆل وخەباتی شاخ وشاریان لەبیربكریت،چەندین لەكچانمان ئامادەبون لەكاتی خەباتی شاخداولەشاخ ئەلقەی دەسگیرانیان گۆریوەتەوەو مانگی هەنگوینیان بردۆتە ئەشكەوتە سەختەكان ودایكانیش بەشیری پاكیان ئەوكەلە پیاوانەیان هیناوەتە بەرهەم كەتائیستا نەوەی نوی سویندبەگۆریان دەخۆن هەمیشە لەمالەوە ژنان هەرهیچ نەبیت رۆلی كابانیان بینیوەوخزمەتی پیئشمەرگەیان كردووە لەنان دروستكردن وجیگە راخستن وپیشوازیدابوون وهەمیشەش پشت وپەنای پیاوەكانییان وكورەكانیان بوون وزۆرجاریش پریاسكەی نانیان گەیاندۆتە پیشمەرگە لەبەرەكانی جەنگداو سەرماو گەرمایان نەناسیوە ئەمە جگەلەوەی چەندین نامەی نهینیان گەیاندۆتە شوینی مەبەست ولەدەشتەوە بۆشارو لەشارەوە بەپیچەوانەوە وەلامیان هیناوەتەوە بەچەندین زالگەوسەربازگەوپشكنینداتیپەربون كەبۆئەوسەردەمە گرەوبووە لەگەل مەرگدا،لەلاەیەكی تریشەوە لەخۆپیشاندان وبلاوكردنەوەی دروشمەكانی سەرشاقام رۆلیان بینیوەو هانی خەلكیان داوە دژبەدەسەلات بەدەنگبین،
ئەگەرتائیستا وەك وپیویست ئاوری جدی لەژنان وكچان نەدرابیتەوە ؟هەقی خۆیەتی یەكیتی وحكومەتی هەریمی كوردستان ئاوریكی جدی لەوژنانەبداتەوە ئەگەر رۆژیك لەرۆژان لەسەرتەنوریكی قورپیشمەرگەیەك كولیرەیەكی لی وەرگرتبیت ،خۆش بەختانە گەشبینیشم بەوەی كەئیستا ژنی باشمان هەیە قۆلی خەباتیان لی هەلكردوەو بەهەمان بیروباوەری شاخەوە خەبات دەكەن چ ژنانی ناوپەرلەمان ودامودەزگاحزبی وحكومی وریكخراوەكان وسەنتەرەكانی ژنان ومەلبەندوكۆمیتەكان خۆش بەختانە ژن بونی هەیە تیایاندا،بۆیە پیویستە لەم بۆنەیەدا ژنان لەیادنەكەین چونكە جگەلەوخەباتەی كردویانە هەمومان لەژنین ژنیش نیوەی كۆمەڵە
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP