بەڕای من پرسیاری (یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆچی ؟) کە سەرۆک مام جەلال لە نامیلکە بە ناوبانگەکەی خۆیدا کردی ، پرسیارێکی نەمر و جاویدانە، بەڵام وەڵامەکەی هەمیشە نوێیە و بە گوێرەی سەردەمەکان دەگۆڕێت .
(بۆچی ؟ ) پرسیاری ئەو کاتەیە کە جەدوا و پێویستی دروستبوونی یەکێتیی روون دەکاتەوە. جا ئیتر کە خەبات پێش دەکەوێت و یەکێتیی و کوردستان گەشە دەکەن قۆناغەکانی تر وەڵامی تریان ویستووە. پەنجا ساڵە تێکۆشەرانی یەکێتیی وەڵامی تازەی ئەم پرسیارە نەمرە دەدەنەوە.
هەر وەختێک وەڵامەکە کورتی هێنابێت یەکێتیی پاشەکشە و پیکوتەی کردووە، هەر وەختێک پڕ بە پێستی قۆناغە بووبێت گەشە و نەشەی کردووە.
قۆناغی پەنجا ساڵە ، لەسەردەمی هەڤاڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا ، هەمان پرسیاری دێرین، نەمر و نە گۆڕی هەیە، بەڵام گرەو لەسەر وەڵامەکەیە ..
وەڵامەکە هەر دەبێ هی سەردەمەکە بێ ، نوێباو و گۆڕاو بێت. واتا هەر وەکو کەرکوکی ئەیڵێن؛ تازە و جدید( طازج و جديد)بێت
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP