ئاگرێکی گه‌وره له دارستانەکانی نزیک شارۆچکەی سنووریی کەسه‌ب لە باکووری لازقیەی سوریا كه‌وته‌وه‌و دانیشتووانی ناوچه‌كه‌ش داوای هاوكاری و به‌هاناوه‌چوون ده‌كه‌ن.
ئەمڕۆ 12 ته‌موزی 2025 ئاگرێکی دیكه‌ی گه‌وره لە دارستانه‌كانی ناوچه‌ی (کەسه‌ب)ی هاوسنووری تورکیا کەوتەوەو ترسی فراوانبوونی ئاگرەکەش بەرەو ناوچەكانی نیشتەجێبوونی هاووڵاتییانی لێكه‌وتوووه‌ته‌وه.
به‌پێی ئه‌و گرته ڤیدیۆنانه‌ی بڵاوكراونه‌ته‌وه، دوکەڵی چڕ و بڵێسەی ئاگر لە دارستانەکانەوە بەرزدەبێتەوە و زۆر بە خێراییش به‌ناوچه‌كه‌دا بڵاوبووه‌ته‌وه.
خەڵکی ناوچەکەش داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەن بچن به‌هانایانه‌وه‌و دارستان و ماڵەکانی نزیک ناوچەكه بپارێزن.
ئەم لە کاتێکدا به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما لەم هەفتەیەدا كۆنترۆڵكردنی ئاگره‌كه سه‌خت و قورس بووه، هه‌فته‌ی رابردووش ئاگرێكی دیكه له‌هه‌مان ناوچه‌كه كه‌وته‌وه‌و دوای چه‌ند رۆژێك توانرا كۆنترۆڵ بكرێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP