وەزیری تەندروستیی ئێران رایدەگەیەنێت، لە شەڕی ئەم دواییەی وڵاتەکە لەگەڵ ئیسرائیل، نزیکەی 700 هاوڵاتیی مەدەنی کوژراون و پێنج هەزاری دیکەش برینداربوون.
محەمەدڕەزا زەفەرغەندی، وەزیری تەندروستیی ئێران لە میانەی سەردانێکیدا بۆ ناوەندێکی پزیشکی لە تاران رایگەیاند، “بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە، نزیکەی پێنج هەزار هاوڵاتیی مەدەنی برینداربوون و لە نەخۆشخانەکانی سەرتاسەری وڵات چارەسەریان وەرگرتووە”.
وتیشی، ئیسرائیل راستەوخۆ حەوت نەخۆشخانەی کردووەتە ئامانج، هەروەها هەندێک لە ناوەندە پزیشکییەکان بەهۆی بارودۆخی نائاسایی چۆڵکراون.
ئەوەشیخستەڕوو، بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە 700 کەس کە هاوڵاتیی مەدەنی بوون گیانیانلەدەستداوە و لەناویشیاندا، 18 کارمەندی نەخۆشخانە هەیە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP