رەجەب تەیب: ئەردۆغان ئه‌مڕۆ رۆژێكی نوێیه‌ له‌ مێژووی توركیا

کوردستان
11:11 - 2025-07-12


رەجەب تەیب ئەردۆغان سه‌رۆككۆماری توركیا، دوای پرۆسه‌ی چه‌ك سووتاندنی ره‌مزی ژماره‌یه‌ك گه‌ریلای په‌كه‌كه‌ رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ رۆژێكی نوێیه‌ له‌ مێژووی توركیا، ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد كه‌، لە (47) ساڵی شەڕی (پەكەكە) زیاتر لە (50) هەزار كەس كوژراون و (2) ترلیۆن دۆلارش زیانیان پێگەیشتووە.
  
 ئه‌مڕۆ سه‌رۆككۆماری توركیا له‌ ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا، سه‌باره‌ت به‌ چه‌ك سووتاندنی ره‌مزی 30 گه‌ریلای پارتی كرێكارانی كوردستان(په‌كه‌كه‌)و پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ریی وتارێكی پێشكه‌شكردو رایگه‌یاند:" ئەمڕۆ رۆژێكی نوێیە، لاپەڕەیەكی نوێ لە مێژووی توركیادا كراوەتەوە."

ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد كه‌ :"قه‌ده‌غه‌كردنی زمانی كوردی لەتوركیا" به‌ وته‌ی ئه‌و (تیرۆر)ی زیاتر كرد.

سه‌باره‌ت به‌ زیانه‌ گیانی و ماددییه‌كانش وتی :"لەماوەی 47 ساڵی رابردوودا زیاتر لە (50) هەزار كەس كوژراون، كه‌ 10 هه‌زاریان سه‌ربه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی توركیا بوون، لەرووی ئابوریشەوە (2) ترلیۆن دۆلار زیانیان پێگەیشتووە."

ئه‌ردۆگان باسی له‌وه‌شكرد كه‌: "ئەگەر تورک، کورد و عەرەب پێکه‌وه‌ بن، یه‌كگرتو بن، سەردەکەون، کاتێک دابەش دەبن شکست و ڕسوابوون و خەم هەیە"

سه‌رۆككۆماری توركیا ده‌ڵێت:"کاتێک دڵەکان یەکدەگرن، سنوورەکان نامێنن، وەک هەنگاوی یەکەم، کۆمیسیۆنێک لە په‌رله‌مانی تورکیا پێكده‌هێنن و دەست دەکەن بە گفتوگۆکردن لەسەر مەرجە یاساییەکانی پرۆسەکە، ئەمڕۆ هەموو هاوڵاتییانی توركیا هاونیشتمانی پلە یەكن و، هەمووان یەك میللەتن لە چوارچێوه‌ی توركیادا."

سه‌باره‌ت به‌ رۆژئاواو باشووری كوردستانش وتی:"بۆ كێشەی كورد لە سوریاو عێراق دادەنیشین و لەگەڵ ئەوانیش كێشەكانمان چارەسەر دەكەین، دەمانەوێت برا كوردەكانمان لە سوریا بە ئاشتی و سەقامگیری بژین، دەمانەوێت پەیوەندییەكانمان لەگەڵ كوردی سوریاو عێراق بەرەو پێشەوە بەرین، لەگەڵ حكومەتی سوریا بە پەرۆشەوە بۆ چارەسەركردنی ئەم كێشەیە هەنگاو دەنێنین."

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌ی ئه‌ردۆغان  ئه‌وه‌یسخسته‌ڕو كه‌:" ئاكپارتی و مەهەپەو دەم پارتی پێكەوە بڕیاریانداوە ئەم پرۆسەیە ئەنجامبدەن و كێشەكان چارەسەر بكەن، ئێتسا قۆناغی دورستكردنی ناكۆكی نیه‌، دەست لەناو دەست دەبن و پێكەوە توركیایەكی بەهێز بونیاد دەنێن، هەوڵی ئێستاان بۆ بەرەنگاربونەوەی تیرۆر نییە، بەڵكو بۆ بونیادنانی توركیایەكی بەهێزە، هەر كەسش دژی ئەم پرۆسەیە بێت ئەوەی پێویست بكات بەرامبەری ئەنجامیدەدەن، چی دیكه‌ خوێن ڕشتن و فرمێسكی دایكان نابینن."

هه‌روه‌ك  سوپاسی كاربەدەستانی حكومەتی هەرێمی كوردستانشی كرد كه‌ هاوكاربوونی له‌ سه‌ركه‌وتنی ئه‌م پرۆسەیە."

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP