وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەنگۆی بوونی بنكەی ئیسرائیل لەهەرێمی كوردستان رەتدەكاتەوە و لە روونكردنەوەیەكیشدا بۆردومانی بنكەیەكی ئیسرائیلی لە هەولێر بەناڕاست دهزانێت.
وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە روونكردنەوەیەكدا ئاماژە بۆ ئەوەدەكات: "لەچەند میدیایەك وابڵاوكراوەتەوە كە گوایە شەوی رابردوو لە هەولێر بە درۆن هێرش كراوەتە سەر بنكەیەكی سەر بە ئیسرائیل، هەموو ئەو هەواڵانە چەواشەكارین و دوورن لە راستییەوە، چونكە نە بنكەی ئیسرائیلی لەكوردستان هەن و نە ئۆپەراسیۆنی لەوشێوەیەش ئەنجامدراوە".
ئەوەشخراوەتەڕوو: "شەوی رابردوو درۆنێك لە ناوچەیەكی چۆڵەوانی لە نزیك هەولێر كەوتووەتە خوارەوە، ئەم هێرشانەش لە لایەن هەندێك گروپی سەر بەحەشدی شەعبی بە مەبەستی ئاژاوەنانەوە ئەنجامدەدرێن و پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەكان لەحكومەتی فیدراڵی سنوورێك بۆ ئەم كارە تێكدەرانەیە دابنێن و رێكاری یاسایی بەرامبەر بەتاوانباران بگرنەبەر".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP