ماڵپەرێک: لە دوو رۆژی داهاتوودا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکرێت

کوردستان
17:26 - 2025-06-29

ماڵپەڕی بەغداد ئەلیەوم رایدەگەیەنێت، لە ماوەی دوو رۆژی داهاتوودا، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرجدەکرێت.

ماڵپەڕەکە لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە لە حکومەتی عێراق، ئاشکرایکرد، پێش ئەوەی رێککەوتنی نەوتی نێوان هەرێم و بەغداد یەکلایی ببێتەوە، حکومەتی عێراق لە ماوەی دوو رۆژی داهاتوودا مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر رێککەوتنی نەوت لە نێوان هەرێم و بەغداد بکرێت، بەشی وردبینی و ژمێریاریی وەزارەتی دارایی عێراق پێداچوونەوە بەو لیستی مووچەیەدا دەکات کە وەزارەتی دارایی هەرێم رەوانەیکردووە و لە ماوەی چەند رۆژێکی دیکەدا، مووچەی مانگی شەشیش بۆ هەرێم دەنێردرێت.

بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، “وەفدی حکومەتی عێراق بەڵێنیان داوە کە مانگانە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەگەڵ مووچەی فەرمانبەرانی پارێزگاکانی دیکەی عێراق دابەشبکرێت، بەبێ ئەوەی یەک رۆژ دوابخرێت، بە مەرجێک، رێککەوتنی نەوت لەنێوان هەردوو حکومەتدا بکرێت و هەرێم، 50%ی داهاتی ناوخۆ رادەستبکات و بخرێتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی عێراق”.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP