تیمی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تاوان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی كه‌ركوك، به تۆمه‌تی دزینی ماڵێك سێ كه‌سیان ده‌ستگیركرد، كه دوای لێكۆڵینه‌وه دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا پۆلیسی كه‌ركوك ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردووه كه:" به سه‌رپه‌رشتیی(فه‌تاح مه‌حمود یاسین خه‌فاجی) فه‌رمانده‌ی پۆلیسی كه‌ركوك و به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تاوان، هێزێكی به‌شه‌كه، سێ كه‌سیان به تۆمه‌تی دزینی ماڵێك له‌نێو شاری كه‌ركوك ده‌ستگیكرد."
ئه‌وه‌شیخستووه‌ته‌ڕوو كه:" له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌و تۆمه‌تبارانه، دانیان به تاوانه‌كانیدا ناوه، دواتر خراونه‌ته به‌رچاوی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌و وته‌كانیان به ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه تۆماركراو له ئێستاشدا به‌پێی مادده‌ی 443 یاسای سزاكان راگیراون ."
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP