وه‌زاره‌تی پلاندانانی عیراق 12 هه‌زار تابلێتی به ئوردن به‌خشی، كه‌له سه‌رژمێری
گشتی دانیشتوانی ساڵی پار-ی عیراق-دا به‌كارهێنرابوون، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ
هه‌ڵایه‌كی گه‌وره‌ی لێكه‌وته‌وه‌و وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ناچاركرد له‌هه‌فته‌یه‌كدا
دووجار روونكردنه‌وه بڵاوبكاته‌وه‌و تائێستاش بابه‌تی گه‌رمی راگه‌یاندنه‌كانه،
په‌رله‌مانتارێكیش ده‌ڵێت:" ده‌توانرێت زانیاری سه‌رژمێری ناوتابلێته به‌خشراوه‌كان
بگه‌ڕ‌ێندرێته‌وه و مه‌ترسییه".
هاوكات ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتارانی ئه‌نجومه‌نی
نوێنه‌رانی عیراق به‌په‌له له‌سه‌ر به‌خشینی تابلێته‌كانی سه‌رژمێری عیراق هاتنه‌سه‌رخه‌ت
و ئه‌وه‌یان به‌مه‌ترسی و به‌خشینی (زانیاری ناو تابلێته‌كان ) له‌قه‌ڵه‌مدا به‌وپێیه‌ی
كه ئوردن له‌رێی ته‌كنه‌لۆجیاوه ده‌توانێت زانیارییه‌كان دووباره بهێنێته‌وه.
رائید مالیكی په‌رله‌مانتاری عیراق رایگه‌یاند:"ئه‌و
ئامێرانه بۆ تۆماركردنی زانیاری كه‌سی عیراقییه‌كان له‌كاتی سه‌رژمێری گشتی دانیشتوانی
عیراقدا به‌كارهێنراون، به‌بوونی به‌رنامه‌ی جۆراوجۆر، بۆیه به‌خشینی ئامێره‌كان
كارێكی نه‌شیاوه".
ده‌كرا
تابلێته‌كان بدرێن به‌خوێندكار و خوێندگه‌كانی عیراق و له‌بواری په‌روه‌رده‌یی به‌كاربهێندرێنه‌وه،
ئێمه نازانین رۆڵی وه‌زیره‌كان له‌م رووه‌وه چییه، به‌و پێیه‌ی ده‌نگ له‌سه‌ر بڕ‌یاره‌كانی
حكومه‌ت ده‌ده‌ن"رائید مالكی وایوت.
به‌گوێره‌ی به‌دواداچوونی په‌رله‌مانتارانی عیراق
ئه‌و 12 هه‌زار تابلێته‌ی به‌ئوردن به‌خشراوه به‌هاكه‌ی زیاتر له 4 ملیار دیناره‌و
زانیارییه‌كانیش له‌ناویدا هه‌ڵگیراون، سه‌رباری ئه‌وه‌ی خوێندنگه‌كانی عیراق پێویستییانه.
وه‌زاره‌تی پلاندانانی عیراق-یش، له دوو روونكردنه‌وه‌دا
كه یه‌كێكیان ده‌ڵێت:" ته‌نها 12 هه‌زار له‌و تابلێتانه به‌حكومه‌تی ئوردن
به‌خشراون و به‌ته‌واوی فۆڕمات كراونه‌ته‌وه‌و بێ ناوه‌ڕ‌ۆكن و ته‌نها 5%ی كۆی ئه‌و
ئامێرانه پێكده‌هێنن كه له سه‌رژمێری گشتی عیراقدا به‌كارهێنراون".
له‌روونكردنه‌وه‌ی دووه‌میشدا ئاشكرایده‌كات، كه بۆ
سه‌رژمێرییه‌كه‌ی ساڵی پار 2024ی عیراق، 135 هه‌زار تابلێت بۆ پرۆسه‌كه به‌كارهێندراوه‌و
له‌و ژماره‌یه ته‌نیا 12 هه‌زار تابلێتی به ئوردن به‌خشراوه وه‌ك پشتیوانی له
سه‌رژمێریی دانیشتوانی ئوردن".
وه‌زاره‌تی پلاندانانی عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه:" سه‌رجه‌م داتا
و زانیارییه‌كانی ناو ئامێره‌كان، له لایه‌ن تیمێكی تایبه‌ت و پسپۆڕ وه‌رگیراون
و له‌بیرگه‌یه‌كدا (هارد) هه‌ڵگیراون،
پاشان ئه‌و تابلێتانه‌ی به‌خشراون فۆڕ‌ماتكراون و خراوه‌نه‌ته‌وه سه‌رباری یه‌كه‌مجاری
ئه‌و كۆمپانیایه‌ی ئامێره‌كانی دروستكردووه".
له‌كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا پلاندانانی عیراق
جه‌ختیكردووه‌ته‌وه،"لیژنه‌ی په‌یوه‌ندیدار له ده‌سه‌ڵاتی گشتیی ئامار‌و سیستمی
زانیاری راسته‌وخۆ و به وردی سه‌رپه‌رشتی سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانی لابردنی چیپ و هه‌ڵگرتنی
له شوێنه پارێزراوه‌كاندا كردووه، بۆ دڵنیابوون له به‌رزترین ئاستی پاراستنی
زانیارییه‌كان، هاوكات لایه‌نی ئوردنی داوای قه‌رزكردنی 12 هه‌زار تابلێتیان كرد بۆ
به‌كارهێنان له‌سه‌رژمێرییه‌كه‌دا، به‌ڵام حكومه‌تی عیراق بڕ‌یاریدا ئه‌و ئامێرانه
وه‌ك دیارییه‌ك ببه‌خشێته ئوردن وه‌ك به‌شێك له‌هاوكاری دوولایه‌نه و پته‌وكردنی
په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاتی برا".
له رۆژانی 20 و 21ـی تشرینی دووه‌می 2024، سه‌رژمێریی
گشتی دانیشتوانی عیراق ئه‌نجامدرا، كه‌ئامانج لێی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاریی گشتگیر
بوو له‌سه‌ر ژماره‌ی دانیشتوان و باڵه‌خانه و دامه‌زراوه‌كانی نیشته‌جێبوون، له‌سه‌رتاسه‌ری
عیراق و ژماره‌ی كه‌لوپه‌لی ناوماڵ و شوێنه بازرگانییه‌كان و سه‌رجه‌م ئه‌و هۆكارانه‌ی
كه خه‌ڵك رۆژانه به‌كاریانده‌هێنێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP