بەهۆی گیانلەدەستدانی دوو خوێندكار سودانی چوار بەرپرسی سەربازی دوردەخاتەوە

عێراق
09:42 - 2025-05-22

لەپارێزگای زیقاڕ دوو خوێندکاری کۆلێژی سەربازی بەهۆی مەشق و ڕاهێنانی قورسەوە گیانیان لەدەستداو سەرۆک وەزیرانی عێراقیش فەرمانی دوورخستنەوەی ژمارەیەک فەرماندەو بەرپرسی کۆلێژەکەی دەرکرد.

سەباح نەعمان، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی فەرمانیکرد بە پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لەبارەی گیان لەدەستدانی دوو خوێندکاری کۆلێژی سەربازی چوار لە پارێزگای زیقاڕ و نەخۆشکەوتنی چەند خوێندکارێکی دیکەی کۆلێژەکە ".

وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان باسی لەوەشکرد، سودانی بڕیاریداوە بە دورخستنەوەی سەرۆکی ئەکادیمی سەربازی و  یاریدەدەرەکەی و  ڕاگری کۆلێژی سەربازی چوار و ئامر فەوجی تایبەتمەند.

ئەوەشیخستەڕوو، بەبڕیاری فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، ئەو دوو خوێندکارەی لە مەشق و ڕاهێنانەکاندا گیانیان لەدەستداوە، پلەی "مولازم"یان پێدەدرێت.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP