سەعدی ئەحمەد پیرە سەندێکای کرێکارانی کوردستانی لە شاری ھەولێر بە سەرکردەوە

کوردستان
17:44 - 2025-05-01


بە بۆنەی جەژنی کرێکارانی جیھان ئەمرۆ پێنچ شەممە ١/٥/٢٠٢٥ سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی ، وتەبێژی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە یاوەری بەختیار بەکر سەندێکای کرێکارانی کوردستانی لە شاری ھەولێر بە سەرکردەوە و لە لایەن بەڕێز یاسین قادر لێپرسراوی ناوەندی رێکخراوە دیموکراتییەکانی هەولێر و سەرۆک و ئەندامانی سەندێکای کرێکارانەوە پێشوازی لێکرا 

بەم بۆنەیەوە سەعدی ئەحمەد  پیرە پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی کرێکارانی کوردستان کرد و رایگەیاند ئومێد دەکەم  سەندێکاکەتان داکۆکیکار بێت لە ماف و چارەنووسی کرێکاران تا ئەو کاتەی کرێکار ھەموو ئەومافانەی کە بۆیان دیاری کراوە لە جیھان کرێکاری کوردستانیش لێیان بێ بەش نەبێت , کرێکار لە کوردستان لە ماوەی رابردوو بە قۆناغێکی ناخۆشدا تێپەڕ بوون لە ئێستادا داواتان لێدەکەم سەندێکاکەتان ھەوڵی چارەسەری کێشەی کرێکار بدات بۆ ئەوەی ژیانێکی مسۆگەرییان  ھەبێت و لە مەترسی ژیان پارێزراوبن

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP