وەزیری بەرگریی ئەمریکا هەڕەشە لە ئێران دەکات و
هۆشداری پێدەدات کە رووبەڕووی دەرئەنجامێکی خراپ دەبێتەوە لە بەرامبەر
"هاوکاریکردنی حووسییەکان.
پیت هێگسس وەزیری بەرگریی ئەمریکا رایگەیاند: پشتیوانیی
ئێران بۆ حوسییەکان دەبینن، بەتەواوی دەزشزانین خەریکی چین، ئێرانیش زۆر باش دەزانێت
توانای سوپای ئەمریکا چەندە و لە کات و شوێنی گونجاو کە خۆمان دیاری دەکەین ئێران
باجی ئەو هاوکاریانەی بۆ حوسییەکان دەدات.
ئەمە لەکاتکێدایە سەرەتای مانگی رابردوو بەرپرسێکی
باڵای ئێران رایگەیاندبوو، تاران بڕیاریداوە هێزەکانی لە یەمەن بکشێنێتەوە و پشتیوانیەکانی
بۆ حوسیەکان رابگرێت، ئەوەش هاوکات بوو لەگەڵ هێرشە چڕەکانی ئەمریکا بۆ سەر حوسیەکان
کە لە 15ـی ئازاری رابردوەوە دەستیپێکردووە.
لەو کاتەوە سوپای ئەمریکا زیاتر لە هەزار ئامانجی
حوسیەکانی لە یەمەن بەئامانج گرتووە کە بەشێکی خەڵکی سڤیلی تێدا کوژراوە.
واشنتن و ئەمریکا تائێستا سێ جار دانوستانی
ناراستەوخۆیان ئەنجامداوە بەئامانجی ئەوەی بگەنە رێککەوتنێک بۆ ئەوەی ئێران چەکی ئەتۆمی
پەرەپێنەدات لەبەرامبەردا ئەمریکا سزا ئابوورییەکانی لەسەر هەڵبگرێت، بەڵام تا ئیستا
نەگەیشتوون بە هیچ رێککەوتنێک و بڕیارە شەممەی داهاتوو جارێکی دیکە کۆبوونەوەی
ناراستەوخۆ ئەنجامبدەنەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP