نەتەوە یەکگرتووەکان: لە سوودان زیاتر لە 600 هەزار کەس ڕووبەڕووی برسێتی دەبنەوە

جیهان
12:33 - 2025-05-01


ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند: نیگەرانم لە تێکچوونی دۆخی ویلایەتی دارفۆر لە باکووری سوودان، کە بەردەوام هێرشی توند بەخۆیەوە دەبینێت.
دەشڵێت: نزیکەی 638 هەزار کەس لە سوودان ڕووبەڕووی برسییەتی کارەساتبار دەبنەوە، کە ئەو ڕێژەیە زۆرترین ژمارەیە لە جیهاندا.
لە بەیاننامەیەکی وتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان هاتووە "سکرتێری گشتیی، نیگەرانە سەبارەت بە ڕاپۆرتەکانی هەراسانکردن و تۆقاندن و دەستبەسەرکردنی ئاوارەکان لە خاڵەکانی پشکنین، بە مەزەندەکردن 400 هەزار کەس ناچاربوون لە کەمپی زمزم لە سەرەتای ئەم مانگەدا هەڵبێن."
باسی لەوەش کردووە: قەبارەی پێداویستییەکان زۆر گەورەیە، لەگەڵ ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن زۆربەی ژن و منداڵان بێهیوا بوون و سنوورەکان دەبڕن و دەچنە ناوچەی چادەوە بۆ گەڕان بەدوای سەلامەتی و هاوکاریدا.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP