مووەفەق ته‌ریف رێبه‌ری رۆحی دروزەکان لە ئیسرائیل، رایگەیاند، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل سەبارەت بە دۆخی سوریا چه‌ند رێنماییه‌كی دەرکردووەو ئاماژەی بۆئەوەشکرد، "بەم زووانە گۆڕانکاریی روودەدات".
لە راگه‌یه‌ندراوێكی کورت‌دا، ته‌ریف باسی له‌وه‌شكردووه كه: "دۆخەکە لەژێر کۆنتڕۆڵدایە"
داواشی لە هاووڵاتییانی پێكهاته‌ی دروز کرد (دانبه‌خۆیاندا بگرن و ئارامیی بپارێزن) و وتیشی: پێویست بە خۆپێشاندانی ناڕەزایی ناکات و ڕێگەش نادەن هیچ کەسێک زیان بە دروزەکان بگەیەنێت، دەوڵەتی ئیسرائیل و سوپا و جیهان پشتیوانی‌یان لێده‌كه‌ن، به‌م زووانه‌ش گۆڕانكاریی گه‌وره رووده‌دات"
ته‌ریف روونینه‌كردووه كه ئاخۆ ئه‌و گۆڕانكارییانه چین و چۆن رووده‌ده‌ن"
ئه‌مه له‌كاتێكدا سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل پێشتر رایگەیاندبو کە ڕۆژی چوارشەممە ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی بۆ سەر "گرووپێکی توندڕەو" لە نزیک دیمەشق ئه‌نجامداوه‌و ئه‌وه‌ش وه‌ك "پەیامێکی توند" بۆ دەسەڵاتدارانی سوریا بۆ پاراستنی دروزەکان.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP