لە سبەی شەوەوە شەپۆلێکی خۆڵبارین عێراق دەگرێتەوە، دەستەی کەشناسیی عێراق پێشبینی دەکات، باران و خۆڵبارین هەتا ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو بەردەوامبێت.
کەشناسیی عێراق لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، لە سبەی شەوەوە شەپۆلێکی خۆڵبارینی مامناوەند بەرەو چڕ کە سەرچاوەکەی میسر و وڵاتانی شامە، عێراق دەگرێتەوە و هەتا بەیانی شەممە بەردەوام دەبێت.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسیی عێراق، لەماوەی ئەو دوو رۆژەدا بەهۆی خۆڵبارینەوە مەودای بینین کەمدەبێتەوەو پلەکانی گەرماش بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبنەوە، لە هەندێک ناوچەی دیاریکراویش باران دەبارێت.
کەشناسی هۆشداریش دەداتە هاووڵاتیان لەو ماوەیەدا خۆیان بەدوور بگرن لە گەشتکردن و ئەو کەسانەش کە کێشەی هەستیاری و رەبۆیان هەیە رێوشوێنی پێویستیی خۆپارێزی بگرنەبەر.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP