دوای دوو رۆژ لە پێکدادان دیمەشق و درووزەکان رێککەوتن

کوردستان
13:30 - 2025-04-30

دوای دوو رۆژ لە پێکدادان لە شارۆچکەی جەرەمانە لە نزیک دیمەشقی پایتەخت، دەسەڵاتدارانی دیمەشق و درووزەکان رێککەوتن و لێپرسینەوەش لەو کەسانە دەکەن بوونە هۆی دروستکردنی پێکدادانەکە.

ئاژانسی هەواڵی سوریا بڵاویکردەوە، محەمەد عەلی، نوێنەری پارێزگاری دەورووبەری دیمەشق و ئەحمەد تەعمە، بەرپرسی کاروباریی سیاسیی دەورووبەری دیمەشق، لەگەڵ نوێنەری کۆمەڵگەی شاری جەرەمانە کۆبووەوە و رێککەوتنێکیان ئیمزاکرد.

بەگوێرەی رێککەوتنەکە، پێویستە گەرەنتی گەڕاندنەوەی ماف بۆ خاوەن ماف و  قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتوانی گرژییەکان بکرێت، لێپرسینەوەش لەو کەسانە بکرێت کە بوونە هۆکاری درووستبوونی گرژییەکان. هەروەها روونکردنەوەی رووداوەکان و سنووردانان بۆ گرژی تایفی و ناوچەیی و کارکردن بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایش و سەلامەتی هاتووچۆ لەنێوان پارێزگای دیمەشق و سوەیدا.

دوو رۆژ لەمەوبەر پێکدادان لەنێوان هێزە ئەمنییەکانی دیمەشق و چەکدارە درووزیەکان درووست بوو بە هۆیەوە 14 کەس لەهەردوولا کوژران و زیاتر لە 15 کەسیش برینداربوون.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP