وەزارەتی دارایی: داوای دوو مووچە بۆ فەرمانبەرانی بانک نەکراوە

کوردستان
10:19 - 2025-04-30

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم رەتیدەکاتەوە داوای دوو موچە بۆ فەرمانبەرانی بانکە حکومییەکان کرابێت و وەزارەتی دارایی عیراق تێبینی لەسەر هەبووبێت.

بەڕێوبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانییەکان لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم رایگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە ئەو هەواڵەی رەتکردەوە، کە باس لە تێبینی وەزارەتی دارایی عیراق دەکات لەسەر لیستی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، کە گوایە بۆ مانگی نیسان داوای دوو مووچە بۆ بانکە حکومییەکان کراوە و لەناو لیستەکاندا ناوی دوو بانک لە بیرکراوە و دواتر چارەسەر کراوە.

ئەوەشیان خستووەتەڕوو:" ئەو هەواڵە هیچ بنەمایەکی نییەو  بۆ مانگی نیسان هاوشێوەی مانگەکانی پێشوو تەنها داوای یەک مووچە بۆ فەرمانبەرانی بانکەکان کراوە و هیچ گۆڕانکارییەک لەلیستی مووچەکانیان نەکراوە ".

باس لەئەوەشکراوە: "بەپێی یاسا داواکردنی دوو مووچە بۆ فەرمانبەری بانکەکان بۆ مانگەکانی نیسان و ئاب و کانونی یەکەم ئاساییە و ساڵانە هەر فەرمانبەرێکی بانک لە عیراق و هەرێمی کوردستان پانزە مووچە وەردەگرن کە سێ مووچەیان زێدەکییە ".

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP