به‌پێی زانیارییه‌كانی كه‌ناڵێ‌كی ئیسرائیلی، توركیا ڕێگه‌ی به گروپه فه‌ڵه‌ستینییه‌كان داوه راهێنانی سه‌ربازیی له‌ناو خاكی سوریا بكه‌ن، ئه‌و هه‌نگاوه‌ش بووه‌ته جێی نیگه‌رانیی ئیسرائیل.
کەناڵی (i24 News)ئیسرایلی لە زاری سەرچاوەکانییەوە بڵاویکردووه‌ته‌وه كه:" لەسەر داوای ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا هه‌ردوو گروپی چه‌كداری حه‌ماس و جیهادی ئیسلامی فه‌له‌ستینی له نێو خاكی سوریا مه‌شق و راهێنانی سه‌ربازیی بكه‌ن، ئه‌وه‌ش به لێكدانه‌وه‌ی ئیسرائیل رێگا خۆشدەکات بۆ ئامادەكاریی سەربازیی لە سوریا دژی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان.
ئەو سەرچاوانە به كه‌ناڵه‌كه‌یان راگه‌یاندووه:" بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی لەو مەشق و ڕاهێنانەدا بەشدار بووە، سەرەڕای ئەوەی پێشتر گرژیی نێوان خۆی و ڕژێمی سوریا بەهۆی پەیوەندییەکانی بە میحوەری ئێرانەوە هەبووە."
باسیان له‌وه‌شكردووه: "ئیسرائیل لە نزیکەوە چاودێریی ئەو پێشهاتە دەکات و بە نیگەرانییەوە له پەرەسەندنی بوونی بزوتنەوەکانی حەماس و جیهادی ئیسلامی لەسەر خاکی سوریا دەڕوانێت".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP