سوپای هیندستان ڕایگەیاند،
بۆ سێیەم شەو لەسەریەک لەسەر سنورەکان، هیندستان و پاکستان تەقەیان لە یەکتر
کردووە.
سوپای هیندستان ئاماژەی
بەوەشکردووە: تەقەی چەکی سوک لە پێگەکانی سوپای پاکستانەوە لە شەوی شەممەدا هێزەکانی
هیندستانی لە کەرتی تۆماری گالی و ڕامپور کردە ئامانج.
ئاماژەی بەوەشکردووەى
"هێزەکانمان بە چەکی سوکی گونجاو وەڵامیان دایەوە"، بەبێ ئەوەی ئاماژە بە
هیچ زیانێکی گیانی بکات.
گرژییەکانی نێوان
هیندستان و پاکستان دوای هێرشەکەی ڕۆژی سێشەممەی (22ی 4ی 2025) چەکدارانی پەهالگام
لە کشمیر کە لەلایەن هیندستانەوە بەڕێوەدەبرێت، بەشێوەیەکی بەرچاو پەرەی سەندوە و
بەهۆیەوە 26 کەس کوژراون.
تا ئێستا هیچ
گروپێک بەرپرسیارێتی خۆی لەو هێرشە نەگرتوەتە ئەستۆ، بەڵام نیودەلهی، ئیسلامی
ئابادی بەوە تۆمەتبارکردوە کە لە پشتەوەیە.
پاکستان ڕەتیکردەوە
هیچ ڕۆڵێکی هەبێت و داوای "لێکۆڵینەوەیەکی بێلایەن"ی کرد سەبارەت بە
بارودۆخی کوشندەترین هێرش بۆ سەر هاوڵاتیانی مەدەنی لە ناوچەی زۆرینە موسڵمانەکان
لە ساڵی 2000ەوە.
لای خۆشیەوە ئەنجومەنی
ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکان داوای لە هەردو وڵات کرد دان بەخۆیاندا بگرن، بەتایبەتی
کە لە دوای دابەشبونیان لە ساڵی 1947ەوە سێ شەڕیان ئەنجامداوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP