لە ماوەی 24 سەعاتدا 39 كەس لە غەززە بەهۆی بۆردومانی ئیسرائیلەوە كوژراون

جیهان
13:20 - 2025-04-27


لە ماوەی 24 سەعاتی رابردوودا 39 كەس لە غەززە كوژراون و سوپای ئیسرائیلیش كوژرانی دوو سەربازی راگەیاند .
بەپێى چەند سەرچاوەیەكی فەڵەستینی، بەهۆی بۆردومانەكانی ئیسرائیلەوە لە ماوەی 24 سەعاتدا 39 كەس لە غەززە كوژراون، سوپای ئیسرائیلیش رایگەیاندوە، هێزەكانی پاسەوانی سنوری ئیسرائیلی ڕووبەڕووی ژمارەیەك چەكدار بونەتەوە لە ناوچەی شوجاعیە لە رۆژهەڵاتی غەززە و لە ئەنجامدا دوو ئەفسەر كە یەكێكیان تەمەنی 21 ساڵ و ئەوى دیکەیان 19 ساڵ بووە، كوژراون، دوای پێكدادانیش، چەكدارەكان گوللەهاوەنیان هەڵداوە و 2 سەربازی تری ئیسرائیلی بریندار بوون .
هاوكات دەستەی پەخشی ئیسرائیلی ئاشكرایكرد، بەهۆی تەقینەوەی چەند بۆمبێكەوە  لە كەمپی تەل سوڵتان لە رەفەح، 4 سەربازی ئیسرائیلی برینداربوون كە یەكێكیان برینەكەی سەخت بووە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP