له هه‌نگاوێكی دیبلۆماسیدا كه هه‌ندێك له ناوه‌نده سیاسییه‌كان به گرنگ پێناسه‌كه‌ی ده‌كه‌ن، حكومه‌تی راگوزه‌ری سوریا له وه‌ڵامی مه‌رجه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سووككردنی سزاكانی سه‌ر وڵاته‌كه‌و رایگه‌یاندووه، زۆربەی ئه‌و مه‌رجانه‌یان جێبەجێ کردووە، ده‌شڵێت، وڵاته‌كه‌یان نابێتە مەترسیی بۆ هیچ لایەنێک بە ئیسرائیلیشەوە”.
ئاژانسی رۆیته‌رز وه‌ڵامی نووسراوی حكومه‌تی راگوزه‌ری سوریای بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و لە نامەکەدا دیمەشق دوپاتیکردوەته‌وە:"پابەند بووه به زۆربەی مەرجەکانی سوککردنی سزاکانی ئەمریکا و سه‌باره‌ت به پرسە هەڵپەسێردراوەکانش، بەدوای لێکتێگەیشتنی هاوبەشدا دەگەڕێت"
به‌پێی نامەکە:" سوریا لیژنەیەک بۆ چاودێریکردنی چالاکییەکانی گروپه فەڵەستینییەکان لەو وڵاتە پێکدەهێنێت و بەدوای گفتوگۆی زیاترشدا دەگەڕێت لەسەر ئەو بابەتە".
ڕاشیگەیاندوە، "سوریا نابێتە مەترسیی لەسەر هیچ لایەنێک بە ئیسرائیلیشەوە".
ڕونیشیکردەوە، پرسی چەکدارە بیانییەکان لە سوپای سوریا پێویستی بە دانیشتنێکی ڕاوێژکاری فراوانتر هەیە، بەڵام "دەرکردنی پلەی سەربازی ڕاگیراوە".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP