فڕۆکەکانی ئەمریکا هێرشە ئاسمانییەکانیان بۆ سەر سەنعا دەستپێکردەوەو چەند سەعاتێک دواتریش، هێرشیان کردە سەر پارێزگای حودەیدە لە رۆژئاوای یەمەن.
بەپێی زانیارییە خۆجێییەکانی ئەو وڵاتە، فڕۆکەکانی ئەمریکا 50 هێرشیان کردە سەر پێگەی حوسیییەکان لە سەنعاو حودیدە و عەمران، دانیشتوانی ناوچەکەش رایانگەیاندوە، دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز شاری سەنعای هەژاندووە. دواتر، هێزی ئاسمانیی ئەمریکا، گەڕەکی نەهدەو نوقومی باکور و رۆژهەڵاتی پایتەختیان بۆمباران کرد.
هەروەها میدیاکانی سەر بە حوسییەکان بڵاویان کردەوە فڕۆکە ئەمریکییەکان زیاتر لە 13 جار لەسەریەک هێرشیان کردوەتە سەر شوێنە جیاوازەکانی پارێزگای حودەیدە لە دەریای سور.
بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکان، هێرشە ئاسمانییەکان دەوروبەری فڕۆکەخانەی حودەیدە لە ناوەندی شارەکە، هەروەها بنکەی دەریایی لە ناوچەی کوتێب لە باکوری پارێزگاکەیان بۆمباران کردووە، جگە لە بۆمبارانی پێگەی حوسییەکان و سەربازگە و شوێنی وەستانی ئۆتۆمبیل.
ئەم هێرشانە لە چوارچێوەی زنجیرە ئۆپەراسیۆنەکانی
ئەمریکا بۆ سەر پێگە سەربازییەکانی حوسییەکان لە یەمەن دێت، کە ماوەیەکە بەردەوامن
و هەندێک جار بریتانیاش بەشداری تێدا دەکات.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP