روسیا: 121 فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی ئۆكرانیامان خستە خوارەوە

جیهان
21:20 - 2025-05-02

شەوی رابردو سیستەمی بەرگری ئاسمانی روسیا زیاتر لە سەد فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکرانیایان خستوەتە  خوارەوە.

وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاند: شەوی رابردو سیستەمی بەرگری ئاسمانی وڵاتەكەی توانیویەتی رێگری لە (121) فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکرانیا بكات كە ئاسمانی وڵات ببەزێنن و سەرجەمیانی خستوەتە خوارەوە.

لەبەرامبەردا، دەسەڵاتدارانی ئۆکرانیا رایانگەیاند: لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەكانی روسیا بۆ سەر شاری زاپۆریژیا لە باشووری ئۆکرانیا (29) کەس بریندار بون و هێزی ئاسمانی ئەو وڵاتەش  زیانەکانی هێرشەكەی بۆ سەر روسیا پشتڕاستكردەوە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP