عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەو سه‌رۆكی وه‌فدی ئێران بۆ دانوستان سه‌باره‌ت به به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی لەگەڵ وه‌فدی ئەمریکا گەیشتە رۆما.
به‌پێی میدیا ئێرانییه‌كان، بەیانی ئەمڕۆ 19ی نیسانی 2025 وه‌فدی ئێران كه عه‌باس عێراقچی سه‌رۆكاییه‌تیی ده‌كات، گەیشتوەتە رۆما پایته‌ختی ئیتاڵیا، ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانش له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردووه:"دووەمین خولی دانوستان بە سەرۆکایەتیی عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوە و ستیڤ ویتکۆف، نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێوەدەچێت".
ئه‌وه‌شیخستووه‌ته‌ڕوو كه:" ئەم خولەی دانوستانەکان هاوشێوەی خولی یەکەم به‌شێوه‌ی ناڕاستەوخۆ دەبێت و لەڕێگەی (بەدر ئەلبوسەعید)ی وەزیری دەرەوەی عومان پەیامەکان ئاڵوگۆڕ دەکرێن."
ئیسماعیل بەقایی، باسی له‌وه‌شكردووه كه:" بە سەرنجدان لە هەڵوێستە دژبەیەکەکانی چەند رۆژی رابردووی بەرپرسانی ئەمریکا، پێشبینی دەکەن لایەنی ئەمریکا سەرەتا ئەو "ناڕوونییە مەترسیدارە" روون بکاتەوە کە سەبارەت بە"نیاز و جددیەتی" واشنتن سەریهەڵداوە. گوتیشی "ئاشتی هەمیشەیی لە دیالۆگی راستگۆیانەی نێوان نەتەوەکان لە دایک دەبێت، نەک لە سەپاندنی هێز".
ستیڤ ویتکۆف پێشتر رایگه‌یاندبوو: "هیچ ڕێککەوتنێک ناکرێت تا تاران بەرنامەکانی پیتاندنی یۆرانیۆم و پەرەپێدانی چەک بە تەواوی ڕانەگرێت."
شەممەی رابردوو خولی یەکەمی دانوستانی ئێران و ئەمریکا لە عومان بەڕێوەچوو.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP