سوپای ئیسرائیل بۆردوومانی چەندین بنكە و پێگەی سەربازی لە باشوری سوریا كرد، كە بە وتەی لێپرسراوانی ئیسرائیل هەڕەشە بوونە بۆ سەر تەلئەبیب.
ئەفیخای ئەدرعی وتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، درەنگانی شەوی رابردوو فڕۆكە جەنگییەكانیان چەندین پێگەی سەربازییان لە باشوری سوریا بۆردوومان كردووە
باسى لەوەشکرد، ئەو پێگانە سەر بە رژێمی پێشووی سوریا بوونە و هەڕەشە بوونە بۆ سەر ئیسرائیل.
وتیشی: پێگەكان كەلوپەلی سەربازی و چەك و تەقەمەنییان تێدا بووە .
بەپێى میدیاكانی سوریا، فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیل 28 بۆردوومانیان بۆسەر شارۆچكەی جەباب و شاری ئەزرع لە ریفی دەرعا ئەنجامداوە .
ئیسرائیل لەدوای رووخانی رژێمەکەی بەشار ئەسەدەوە، بەردەوامە لەسەر بۆردومانکردنی پێگە سەربازییەکانی ئەو رژێمە، بۆ ئەوەی چەکەکانیان نەکەوێتە دەستی حکومەتەکەی ئەحمەد شەرع .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP