شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ رایگەیاند:" لە هەریرو باتاسەوە، لە خەلیفان و سۆرانەوە هەولێر وەردەگرینەوەو کۆتایی بە حوکمڕانی خۆسەپێن دەهێنین".
ئەم وتەیەی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ سەرۆکی لیستی یەکێتی لە بازنەی هەولێر سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ١٢/١٠/٢٠٢٤ لەمیانی سەردانێکی بۆ ناحیەی هەریرو کۆبوونەوەی لەگەڵ جەماوەری سنوورەکە هات.
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ لە بارەگای کۆمیتەی هەریر لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە جەماوەری سنوورەکە کۆبووەوەو سوپاسی ئەو پێشوازییە گەرمەی جەماوەری سنوورەکەی کردو وتی:" هیمەت بکەن و دەنگ بە لیستی ١٢٩ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بدەن بۆ ئەوەی ئەو حوکمڕانیە چەوتەی هەرێم راست بکەینەوەو بەبێ جیاوازی خزمەتی هەمووان بکەین".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP