ئەندامانی وەفدى ئیمراڵی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی)، پەروین بوڵدان و مەدحەت سانجار ئەمڕۆ لەگەڵ نوعمان کورتولموش سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا کۆبوونەوە.
دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەکە پەروین بوڵدان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا رایگەیاند: لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمان ئاستی ئێستای پرۆسەی ئاشتیمان هەڵسەنگاند، گفتوگۆی وردمان لەبارەیەوە کردو بۆچوونمان گۆڕییەوە. بە گشتی سەردانەکەمان زۆر ئەرێنی بوو.
باسی لەوەشکرد: لە ئایندەدا کۆبوونەوەی زیاترمان دەبێت، لەبەرئەوەی پرۆسەکە پەڕیوەتەوە بۆ قۆناغێکی گرنگ و لە ڕۆژانی داهاتوودا قسەی زیاتری لەبارەوە دەکەین.
ڕاشیگەیاند: زۆر گرنگە ئەم پرۆسەیە لەسەر بنەمای دیالۆگ و پەرلەمان پەرەی پێبدرێت، بۆ ئەو مەبەستەش لە دوو هەفتەی داهاتوودا سەردانی باخچەلی و ئۆزگور ئۆزەل و ئەردۆغان دەکەین و دواتر لە ئیمراڵی لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان کۆ دەبینەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP