پەیامێک لەدانانی بەڕێز ڕێبوار تەها بەپارێزگاری کەرکوک هەیە پەیامەکەش زیاتر بۆگەنجان و بۆ کادیرە دڵسۆزەکانی حیزبە ناوەڕۆکی پەیامەکەش ئەمەیە :-
- بۆئەوەی جێگای خۆت بەدەست بێنیت ،پێوویست ناکات کوڕی عەشرەتێکی گەورەبی ، پێوویست ناکات باوک وبرا و خاڵ ومامت لەحیزبدا پلەداری گەورەبن ، پێوویست ناکات سەرمایدار و بازرگانیێکی گەورەبی بەڵکو بۆ بەدەستهێنانی شوێنی شیاوی خۆت پێوویستە خۆت کادیرێکی چالاک و بوێر و دڵسۆز بیت .
ئەوەتا بەڕێز ڕێبوار تەها :نە بەعشرەت و نە باوک وبراش لەحیزبدا پلەداربوون ، نە پێشوتریش بازرگانێکی گەورەبووە بەڵام پاش ئەوەی پلەکان دەبڕێت و کارەکان بەدڵسۆزی وبوێری ئەنجام دەدات دەکرێتە پارێزگاری گرنگترین شاری عێراق وڕۆژ هەڵاتی ناوڕاست .
لەپێشوودا زۆرمان بینی کوڕی فڵان عەشرەت و کوڕی فڵان بەرپرس و خاوەنی فڵان کۆمپانیا پلە لەدوای پلەی بەدەستدەهێنا بەڵام لەگەڵ وەرگرتنی پۆستێکدا هەرزوو شکستی دەهێنا لەبەڕێوەبردنی پۆستەکە و دەبووە عەیبەیەکی گەورە بۆ عەشرەت و حیزب .
کەواتە پلانی سەرۆک بافڵ بۆ ئێستا و داهاتووی یەکێتی هێنانە پێشەوەی گەنجانە نەک ئەوگەنجانەی بەسەر شانی باوک وبرا وعەشرەت وکۆمپانیا سەردەکەون بەڵکو ئەوگەنجانەی کە هێزی وبازووی خۆیان بەکاردێنن و بێ پشت و پەنای باوک وبرا ومام وخاڵ و عەشرەت و کۆمپانیا لەناو گۆڕپانی ڕکابەری سیاسەت خۆیان دەسەلمێنن .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP