لە ئایندەیەکی نزیکدا چەند پڕۆژەیەك لە گەڕەکە کوردنشینەکان دەچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە
سەرچاوەیەک لە شارەوانی کەرکوک بە کەناڵی کەرکوکی راگەیاند، بڕیارە لەکۆتایی ئەم ساڵ چەندین پڕۆژە لەگەڕەکە کوردنیشینەکان ئەنجام بدرێت، ئەمەش دوای هەوڵ ماندوبوونی بەرێوەبەری شارەوانی کەرکوك ئەندازیار فەرەیدوون عادل وەیس بەتایبەت دوای سەردانەکەی بۆ بەغداد و گەیاندنی گلەی و گازەندەی هاوڵاتیان لە ناهاوسەنگی لە جێبەجێکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان لە گەڕەکێکەوە بۆ گهڕهكێكى تر و بێبەشکردنی گەڕەکە کوردنشینەکان لە هەموو جۆره خزمەتگوزارییەك بەبیانووی جیا جیا
سەرچاوەکە ئەوەشی خستە ڕوو لەیەکەم هەنگاودا چەند پڕۆژەیەك لە گەڕەکی کوردستان (فەیلەق) و دەروازە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و دواتر بەشێکی زۆری گەڕەکە کوردییەکان دەگرێتەوە
چەند ساڵێکە ئیدارەی بەوەکالەتی کەرکوك بەبیانوو جیاجیا هیچ پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاری لە گەڕەکە کوردنشینەکان جێبەجێ نەکردووە پشتگوێی خستوون و سەرجەم پڕۆژەکان لەو گەڕەکانە دەخاتە بواری جێبەجێ کردنەوە کە خۆیان مەبەستیانە و بەدیاری کراوی گەڕەکە عەرەب نشینەکان
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP