سەرکەوت زەکی: ئامانجی یەکێتی راستکردنەوەی رێڕەوی حكومڕانییە

کوردستان
19:45 - 2024-10-08


سەرکەوت زەکی ئەندامی مەكتەبی ساسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت: "كار بۆ ئەوە دەكەین پۆستی سەرۆكی حكومەت وەربگرینەوەو بەمافی خۆمانی دەزانین، چونكە ئەم حكومەتە نەیتوانیوە لەئاست خواستی خەڵكدا بێت".

ئەو وتەیەی سەرکەوت زەکی لەمیانی سەردان و کۆبوونەوەی رێکخراوەییدا بوو کە زوبێر عوسمان و ئاسۆس عەلی ئامادەیبوون و لەوتەیەكدا رایگەیاند: "كار بۆ ئەوە دەكەین سەرۆكی حكومەت وەربگرینەوە و   ئەم حكومەتە نەیتوانیوە لەئاست خواستی خەڵكدا بێت و حكومەتێكی قۆرخكارە".

"خەڵك هەموو ئومێد و هیوایەكیان بەیەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە،  ئامانجی یەکێتی راستکردنەوەی رێڕەوی حكومڕانییە و یەکێتیی دەتوانێت کۆتایی بەو قۆرخکاریی و خۆسەپێنیە بهێنێت و لەجێگەی حکومەتی خزمەتگوزار بهێنێتە کایەوە کە خزمەتی خەڵك بكات و چیتر چارەنووسی خەڵك نەكرێتە گەمەیەكی سیاسی و نان و قوتی و مافی كۆمەڵانی خەڵك دابین بكرێت" سەرکەوت زەکی وایوت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP