دیداری یەکێتیی وێستگەی بەشداری هەڤاڵان لە داڕشتنەوەی سیاسەت و بڕیار
دەستپێکی کۆنفرانسی ناوچەیی دیدار لە ٢٠٢٥/٢/١٥ لە شاری (موسڵ) یەکەمین کۆنفرانسی بۆ دووەمین دیداری لە ژیانی سیاسی خۆیدا ئەنجامدا.
بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ مادەی بیست .
ئەم ویستگە گرنگە حزبییە لە لایەن مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆك مام جەلال ڕێکدەخرێت و خودی هەڤاڵ (قوباد تاڵەبانی ) و تیمێکی شارەزا و وردکار سەرپەرشتی دیداری یەکێتیی دەکات.
دیداری یەکێتیی شێوازێکی مۆدێرنە بۆ خۆڕێکخستنەوە کە لەدوای کۆنگرە بە وێستگەیەکی گرنگ دادەنرێت.
هەڤاڵانی یەکێتیی لە تەواوی شار و شارۆچکەکانی کوردستانەوە بەوپەڕی گڕوتینەوە بەشداری تێدا دەکەن.
پراکتیزەکردنی بە دوو قۆناغ دەبێت.
سەرەتا تەواوی بازنەو مەڵبەندەکان و ئۆرگانەکانی یەکێتیی لە ناوچەکانی خۆیان کۆنفراس بۆ دیدار ڕێکدەخەن. سەرجەم هەڤاڵانی ئەو دەڤەرانە بەشدار دەبن لە داڕشتن و نوسینەوەی ڕاسپاردەکانیان . ئەمەش وا دەکات بەشێکی زۆری هەڤاڵانی یەکێتیی بەشداربن لە داڕشتنەوەی بەرنامە و ستراتیژی یەکێتیی. بە تایبەت لە ڕووی پەیکەربەندی حزبی و رێکخستن دا.
قۆناغی دووەم تەواوی ڕاسپاردەکان بە شێوازێکی رێکخراو لە تەواوی دەڤەرەکانی کوردستانەوە نوخبەیەك لە هەڤاڵانی یەکێتیی لە هەر ناوچەیەك دەرۆن بۆ دیداری گشتی یەکێتیی کە پێکەوە میکانیزمی گونجاوی سەردەمیانە دادەڕێژن بۆ ڕێکخستنەوەی پەیکەری حزب و داڕشتنەوەی سیاسەتی یەکێتیی لە سەرجەم بوارەکانی حزبایەتی و حوکمڕانی و ڕێکخراوەیدا.
دەرئەنجامی دیدار جێ پەنجەی کادر و ئەندامانی یەکێتی دەنەخشێنێت، کە بەرهەمی بیروڕاو بۆچونی بەشێکی زۆری هەڤاڵانی یەکێتیی دەبێت. واتا بەشداری پێکردنی ڕاستەوخۆی کادران و لایەنگران، تەنانەت دۆستانی یەکێتییە لە داڕشتنەوەی سیاسەتی یەکێتیی بۆ پراکتیزەکردنی بڕیار و ژیانی حزبایەتی.
دیداری یەکێتی وێستگەیەکی داهێنەرانەیە، نەریتێکی نوێی بەشداری هەموو ئاستەکان و ئۆرگانەکانە بۆ راپەڕاندنی ئەرکی سیاسی ئەم قۆناغەی یەکێتی کە لە دیداری یەکەمەوە بەچەند قۆناغێکی سەرکەوتنی ناوخۆیی و کوردستانی و عیراقدا تێپەڕبووە، گرنگترینیان هەڵبژاردنی ناوچەدابڕاوەکان و بردنەوەی کەرکوک و سەرکەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان خولی شەشەم بوو.
ئەم قۆناغەش پێوویستی بە کۆکردنەوەی تواناکانی یەکێتە بەبەهێزیەکی زیاترە بۆ ئایندەیەکی باشترین.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP